هەواڵی کوردستان ئێستا

په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر بۆردومانه‌كانی توركیا بۆ كاتێكی نادیار دواخست

په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر بۆردومانه‌كانی توركیا بۆ كاتێكی نادیار دواخست
په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر بۆردومانه‌كانی توركیا بۆ كاتێكی نادیار دواخست

2022-07-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ كاتێكی نادیار دواخست و بڕیاریدا به‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌23/72022 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی نائاسایی خۆی ئه‌نجامدا به‌ سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و به‌ ئاماده‌بونی فوئاد حسێن وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌، جومعه‌ عیناد وه‌زیری به‌رگری، لیوا عه‌بدولئه‌میر یاروڵا سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا، لیوا عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان؛ بۆ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بۆردومانه‌كه‌ی توركیا له‌ قه‌زای زاخۆ.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: په‌رله‌مانی عێراق كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ كاتێكی نادیار دواخست و بڕیاردرا به‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌كانی ئاسایش و به‌رگری له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بۆردومانه‌كه‌ی زاخۆ پێكهێندراوه‌.