عێڕاق زیاتر له 100 پارچەی شوێنەوار لە ئەڵمانیا وەردەگرێتەوە
دیجیتال میدیای سپێده
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە 125 پارچەی شوێنەواری لەئەڵمانیا ڕادەستکراوەتەوە.
ئهحمد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبەیاننامەیەکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە رایگهیاند، باڵیۆزخانەی عێڕاق لەبەرلین 125 شوێنەواری لە خاتوون سوزان بولوکەوە ڕادەستکراوە لە پەیمانگەی ڕوژهەڵاتی نزیکی سەربە زانکۆی بەرلینی ئازاد.
ڕوونیشی کردەوە کە ئەوپارچەشوێنەوارانە بەمەبەستی توێژینەوە لەساڵانی نەوەدەکانی سەدەي پێشووەوە خوازرابوون کە شوێنەوارگەلێکن دەگەڕێنەوەبۆ قۆناغی مێژوویی ئۆڕۆک.
هەروەها بووڵوک لەکاتی ڕادەستکردنی شوێنەوارەکان وتی کەئەڵمانیا زۆر گرنگی بە شارستانێتی دۆڵی ڕافیدەین دەدات.
لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی عێڕاق لقمان ڕەحیم فەیلی کۆششەکانی پەیمانگەکەی بەرزنرخاند لە دۆزینەوەی شوێنەوارەکان.