هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق: "لە ھەوڵەکانمان بەردەوامبین بۆ بەدەستھێنانی راداری تایبەت بە ئاشکراکردنی ئاستی نزم و مامناوەند"

عێراق:
عێراق: "لە ھەوڵەکانمان بەردەوامبین بۆ بەدەستھێنانی راداری تایبەت بە ئاشکراکردنی ئاستی نزم و مامناوەند"

2022-07-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

وەزیری بەرگریی عێراق، جومعە عناد رایگەیاند کە بەم نزیکانە سیستەمی راداری پێشکەوتووی ئەمریکی (TBS-77) کە تایبەتە بە ئاشکراکردنی ئاستی دوور مەودا، دەگاتە عێراق و ئاماژەی بەوەیش داوە کە ھەوڵدەدەن سیستەمی راداری تایبەت بەئاشکراکردنی ئاستی نزم و مامناوەند بکڕن.

جومعە عناد لە میانی رێورەسمی دانانی بەردی بناغەی سەنتەری ئۆپەراسیۆنەکانی سەربە فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانیی رایگەیاند کە سەنتەرەکە، سەنتەرێکی نوێیە و دەبێت بە قەڵغانێک لە قەڵغانەکانی سوپای عێراق، ھەروەھا خزمەتی گەورەیش پێشکەش بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرگریی ئاسمانیی دەکات.

ئاماژەی بەوەیشدا کە ناوەندەکە بە سیستەمی راداری نوێ دەبەسترێتەوە و لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق دادەندرێت و گوتی: "ھەرکاتێک سیستەمی راداری پێشکەوتووی ئەمریکی لە جۆری (TBS -77) بگاتە عێراق، سەنتەرەکە دەخرێتە خزمەتی بەرگریی ئاسمانییەوە".

گوتیشی: "ئەم سەنتەرە، بە سیستەمێکی راداری نوێ بۆ فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانیی ھەژمار دەکرێت، چونکە تایبەتە بەئاشکراکردنی ئاستی دوور مەودای ئاسمانیی".

وەزیری بەرگریی عێراق، جومعە عناد جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی کە ھەوڵدەدەن سیستەمی راداری تایبەت بە ئاشکراکردنی ئاستی نزم مەودا و مامناوەند بکڕن، ئەوەیش بەمەبەستی پاراستنی سەروەریی ئاسمانیی عێراق.