لە لۆزان چی ڕووی دا.؟
سیروان سەید
99ساڵ لەمەوبەرو دوای جەنگی جیهانی یەکەم و کۆتایی هاتنی خەلافەتی عوسمانیەکان لە ٢٤ تەموزی ١٩٢٣ پەیماننامەیەک بەناوی لۆزان لە نێوان تورکیا فەڕەنسا بەریتانیا و ژمارەیەک لەووڵاتەنی ڕۆژئاوا لە سویسراو لەشاری لۆزان ئەنجامدرا
ئامانجی ڕێکەوتنەکە بۆچارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان یۆنان و تورکیا ڕێکخرابوو بەڵام لە ڕاستیداو لەهەمان ئەو ڕێکەوتنەدا گەورەترین گورزی کاریگەر لە میللەتی کورد درا.
بەجۆرێک پەیماننامەی سیڤەر کەلە ١٠ی ئابی ١٩٢٠ لەلایەن هەمان ووڵاتانەوە بۆدابەشکردنی میراتی عوسمانیەکان بەڕێوەچوو لەگۆڕنرا.
پەیماننامەیەک کەتاکە هیوای ئەوکاتی کوردەکان بوو کەبەڕوونی دانی نابوو بە مافەکانی گەلی کورد
ئەم پەیمانە لە ( 13 ) بەش و ( 433 ) بەند پێك هاتبوو،لەبەشی ( 3) و بەندی ( 62–63 –64 )ڕاستەوخۆ باسی كورد و ئایندەی كوردەكانی كوردستانی كردبوو، بەڵام بەداخەوە ڕێکەوتنی لۆزان شکستی بە پەیمانی سیڤەر هێنا.
ڕێوڕەسمی ئیمزاکردنی پەیمانی لۆزان لە شاتۆ دوڕومینی شاری لۆزان ئیمزاکرا، سەرکردە بەشداربوەکان لە ئو ڕاقی "شاتۆ دو ئوشی مابوونەوە و تابلۆیەکی ڕێکەوتننامەکە لە لۆبی ئوتێلەکەدا ھەڵواسرا کە ڕێکەوتنێکی ١٤٣ خاڵی لەسەرجەم بوارەکانی سیاسی ئابووری کۆمەڵایەتی ئیمزا کراو
وەک هەمیشە گەلی کورد کرایە تەصفیە حساباتی نێوان زلهێزان
ئەمڕۆ کە ٩٩ ساڵ بەسەر ئەو ڕووداوەدا تێدەپەڕێت
میللەتی کورد نەک هەر نەیتوانیوە بە ماف و خەونەکانی بگات بەڵکو لەدوای هەناسەیەکی ئاسودەیی و خۆڕێبەری هەنوکە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەعێراق و ووڵاتانی دراوسێ لەمپەری بۆدروستدەکرێ و ووڵاتان بەجۆرێک لەجۆرەکان هەوڵی پاشقول و سەرسمێکی دیکەی کوردان دەدەن ڕووداوەکانی ١٦ ی ئۆکتۆبەرو وەستانەوە لەبەرامبەر ریفراندۆمەکەی کوردان .
مشتێکە لەنمونەی ئەو خەرمانانەی کەوا هیچ کات ووڵاتانی دراوسێ و عیراقی پارسەنگ دۆستیش چاویان بە دۆزی کوردا هەڵنایاو لەبری ئەوە بە درێژایی مێێژوو ئەوە سیاسیەکانی کوردە خۆیان بەو ووڵاتانەدا هەڵواسیوەو ئاجا ئاجایان بۆدەکەن.
ناکۆکی و دڕدۆنگی و شکاندنی پەنجەکان
لەولاشەوە کەڵک وەرنەگرتن لە مێژوو
جیانەکردنەوەی دۆست و دوژمن
گەندەڵی و زۆر خۆری و بێباکی سیاسیەکان
لەگرنگترین هەموو ئەو هۆکارانەن کە بەردەوام دووبارە دەبنەوەو خۆرەی نەبوونی کیان و دەوڵەتێکی کوردین لە ئێستاو هەمووکات دا
هەربۆیە
شاعیر ووتەنی:
کورد ئەبەد ناگاتە مەقصەد نۆکەری بێگانەیە
دوودڵن پیسن لەگەڵ یەک بۆیە وا بێلانەیە