لە عێراق ژمارەیەک بەرپرسی باڵا بە گەندەڵی تۆمەتبار دەکرێن
2022-07-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتال میدیای سپێده
دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند کە لە میانی مانگی حوزەیرانی رابردوودا، ٤٠ فەرمانی دەستگیرکردن و بانگھێشتکردن بۆ لێکۆڵینەوە، بەتۆمەتی گەندەڵی بۆ ژمارەیەک بەرپرسی باڵا دەرکراوە.
دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی حوزەیرانی رابردوودا، حەوت فەرمانی دەستگیرکردن و ٣٣ فەرمانی بانگھێشتکردن بۆ لێکۆڵینەوە، بەتۆمەتی گەندەڵی بۆ ژمارەیەک بەرپرسی باڵا دەرکراوە.
باسی لەوەش کردووە کە فەرمانەکان بۆ سێ ئەندامی خولی ئێستا و پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران، وەزیرێکی پێشووتر و بریکاری وەزیرێکی پێشووتر، دوو پارێزگاری پێشوو، سێ پارێزگاری پێشووتر، ١٠ بەڕێوەبەری گشتیی ئێستا، نۆ بەڕێوەبەری گشتیی پێشوو، سێ بەڕێوەبەری گشتیی پێشووتر و سێ ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگا دەرکراون.