هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی حوزەیرانی بڵاوكرده‌وه‌

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی حوزەیرانی بڵاوكرده‌وه‌
وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی حوزەیرانی بڵاوكرده‌وه‌

2022-07-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزارەتی نەوت ئاماری كۆتایی هەناردەی نەوتی بۆ مانگی حوزەیرانی راگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە داهاتی نه‌وت گەیشتووەتە زیاتر لە 11 ملیار دۆلار.

ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ته‌موزی 2022 وەزارەتی نەوتی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌، بەپێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی هەناردەی نەوتی خاو گەیشتووەتە (101) ملیۆن (191) هەزار و (236) بەرمیل، بە داهاتی (11) ملیار و (354) ملیۆن و (544) هەزار دۆلار.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: كۆی ئەو بڕە نەوتە خاوانەی لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هەناردە كراوە، بڕی (97) ملیۆن و (980) هەزار و (589) بەرمیل بووە.

باس له‌وه‌شكراوه‌، بڕی هەناردەی نەوتی كەركوك لەڕێگەی بەندەری جیهان (2) ملیۆن (910) هەزار و (887) بەرمیل بووه‌.

له‌باره‌ی نرخی هه‌ر به‌رمیلێكه‌وه‌ له‌ بڵاوكراوه‌كه‌دا هاتووه‌، تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێك (112,209) دۆلار بووە.