سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق و فەرماندەی نێردەی هاوپەیمانیی ناتۆ بۆ عێراق كۆبوونهوه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق، فەریقی یەکەمی روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا و فەرماندەی نێردەی هاوپەیمانیی ناتۆ بۆ عێراق، جەنەراڵ جیۆڤانی ئاینۆچی ھاریکاریی و ھەماھەنگییە ھاوبەشەکانی نێوانیان لەپێناو پەرەدان بە تواناکانی سوپای عێراق تاوتوێکرد.
وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویکردهوە، فەریقی یەکەمی روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا پێشوازیی لە فەرماندەی نێردەی هاوپەیمانیی ناتۆ بۆ عێراق، جەنەراڵ جیۆڤانی ئاینۆچی کردووە.
لە کۆبوونهوەکەدا، ھاریکاریی و ھەماھەنگییە ھاوبەشەکان لە بوارەکانی مەشقپێکردن و پڕچەککردن لەپێناو پەرەدان بە تواناکانی سوپای عێراق تاوتوێکراوە.
ئاماژه بهوهش كراوه، لە ئێستادا ھێزەکانی ناتۆ و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش کە لە عێراق جێگیرکراون، ئەرکیان راوێژکردن، مەشق و راھێنانە بە ھێزەکانی پێشمەرگە و هێزه ئەمنییەکانی عێراق.
پێشتریش سکرتێری گشتیی ناتۆ، یهنس ستۆڵتنبێرگ رایگەیاندبوو: "بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە ھێزەکانی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و رێگرییكردن لە سەرھەڵدانەوەی داعش، بڕیارمان داوە ئەرکی ناتۆ لە عێراق فراوانتر بکەین، ژمارەی کارمەندانمان لە ٥٠٠ کەسەوە دەگەیەنینە چوار ھەزار کەس و ئەرکی ھێزەکانمان لە عێراق مەشق و راھێنان دەبێت بە ھێزە عێراقییەکان".