بۆ ئەو ئوتۆمبێلانەی لە پشکنین دەرنەچوونە رێنمایی بۆ دووبارە پشکنینیان دەرکرا
دیجیتال میدیای سپێده
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی پێشتر له پشكنین ده‌رنه‌چووبوو، به بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی دووباره له سه‌نته‌ره‌كانی پشكنینی (PVI)، به گوێره‌ی رێنماییه‌كان پشكنینیان بۆ ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 26-7-2022 كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا له‌باره‌ی (تۆمارکردنی ئوتومبێلەکێشەدارەکان لەڕووی مەرجی سەلامەتی) له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه ئه‌م بڕیارانه دران:
1/ڕۆژی شەممەی داهاتوو کەدەکاتە30/7/2022لەهەر سێ سەنتەری پشکنین(32ی پاڕک،گوێڕ،کەسنەزان) دەست بکرێت بەدوبارە پشکنینەوەی ئوتومبێلەکان کەپێشتر پشکنینیان بۆئەنجامدرابو وەدەرنەچوبون.
2/بۆئەوەی لۆدوقەرەبالغی دروست نەبێت لەهەریەکێک لەو سەنتەرانە، لەڕۆژانی شەممە300ئوتومبێل پشکنینی بۆئەنجام بدرێت.
3/بەپێشوەختە لەڕاگەیاندنەکانەوە لیستی ئەو ئوتومبێلانە دیاری دەکرێن وەڕۆژی سەردانیان وەشوێنەکەیان بۆدیاری دەکرێت،واتاسەردانیکردنی سەنتەرەکان بەپێ ی سیستەم دەبێت ،وەهەر ئوتومبێلێک لەکات و شوێنی دیاریکراوی خۆی سەردان نەکان پشکنینەکەی بۆئەنجام نادرێت.
4/ئەو ئوتومبێلانەی کەپشکنینی دوبارەیان بۆدەکرێتەوە لەسەنتەری پشکنینی( 32ی پاڕک) ،دەبێت بۆڕۆژی یەکشەممەی دواتر سەردانی هاتووچۆی هەولێر بکەن لەکاتژمێر(2)ی پاش نیوەڕۆ ،بۆتۆمارکردنی ئوتومبێلەکانیان.
5/ئەوئوتومبێلانەی کەپشکنینی دوبارەیان بۆدەکرێتەوە لەسەنتەری پشکنینی( کەسنەزان) ،دەبێت بۆڕۆژی دووشەممەی دواتر سەردانی هاتووچۆی هەولێر بکەن لەکاتژمێر(2)ی پاش نیوەڕۆ ،بۆتۆمارکردنی ئوتومبێلەکانیان.
6/ئەوئوتومبێلانەی کەپشکنینی دوبارەیان بۆدەکرێتەوە لەسەنتەری پشکنینی( گوێڕ) ،دەبێت بۆڕۆژی سێشەممەی دواتر سەردانی هاتووچۆی هەولێر بکەن لەکاتژمێر(2)ی پاشنیوەڕۆ بۆتۆمارکردنی ئوتومبێلەکانیان.
7/هەر ئوتومبێلێک کەشوێنی خۆی وبەڕواری سەردانیکردنی خۆی بۆدیاری دەکرێت، دەبێت لەو بەڕوارە سەردان بکات ئەگەرنا دوادەخرێت تاکۆتایی پرۆسەکە.