هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمریکا: "دەکرێت بە باشترین شێوە دانەوێڵەی ئۆکرانیا لە بەندەرەکانی دەریای رەشەوە رەوانە بکرێت"

ئەمریکا:
ئەمریکا: "دەکرێت بە باشترین شێوە دانەوێڵەی ئۆکرانیا لە بەندەرەکانی دەریای رەشەوە رەوانە بکرێت"

2022-07-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نێد پرایس رایگەیاند کە بە هەموو جۆرێک پشتیوانی لە رێککەوتننامەی رەوانەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا دەکەن کە لەنێوان تورکیا، رووسیا، ئۆکرانیا و نەتەوە یەکگرتووەکان واژووی لەسەر کراوە، گوتی: "دەکرێت بە باشترین شێوە دانەوێڵەی ئۆکراینا لە بەندەرەکانی دەریای رەشەوە رەوانە بکرێت".

نێد پرایس لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەی خۆیدا ئاماژەی بەوە دا، هێرشکردنە سەر شاری ئۆدێسا لە ئۆکرانیا بە مووشەک لەلایەن رووسیاوە لادانە لە پابەندبوونی رووسیا بە "رێککەوتننامەی دەستپێشخەری رەوانەکردنی دانەوێڵە و خۆراک لە بەندەرەکانی ئۆکرانیاوە بەشێوەیەکی ئاسایشپارێزراو".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە دا کە هێشتا رێککەوتننامەکە کارپێکراوە و بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی جێبەجێکردنی دەکەن، گوتی: " بە هەموو جۆرێک پشتیوانی لە نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانە تورکەکانمان دەکەین، چونکە لە گرنگی گەیاندنی دانەوێڵە بۆ بازاڕەکانی جیهان تێ دەگەین".

پرایس بە ئاماژەدان بەوەی کە لە هەماهەنگی نزیکدان لەگەڵ لایەنە نێوەندگیرەکانی ئۆکرانیا، نەتەوە یەکگرتووەکان و تورکیا بۆ ئەوەی رێککەوتننامەکە ئەنجامی هەبێت، گوتی: "دەکرێت بە باشترین شێوە دانەوێڵەی ئۆکراینا لە بەندەرەکانی دەریای رەشەوە رەوانە بکرێت".