هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەردۆغان دەڵێت هێرشەکەی سەر پارێزگای دهۆک کردەوەیەکی تیرۆریستییە

ئەردۆغان دەڵێت هێرشەکەی سەر پارێزگای دهۆک کردەوەیەکی تیرۆریستییە
ئەردۆغان دەڵێت هێرشەکەی سەر پارێزگای دهۆک کردەوەیەکی تیرۆریستییە

2022-07-26 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت هێرشەکەی هەفتەی ڕابردووی سەر هاوینەهەوارێکی شاری دهۆک کە بووە هۆی کوژرانی نۆ کەس لەلایەن " تیرۆریستانەوە " ئەنجامدراوە و ئامانج لێی زیان گەیاندن بووە بە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و عێراق. ئەردۆغان بە کەناڵی تی ئاڕ تی هابێری گوت تورکیا هاوپەیمانەکانی لە ناتۆ و بەرپرسانی عێراقیشی ئاگادار کردۆتەوە لە هەڵوێستی ئەنقەرە بەرامبەر هێرشەکە، گوتیشی " داوای لە عێراق کردووە بە پڕوپاگەندەی چەکدارە کوردییەکان هەڵنەخەڵەتێن. " تورکیا زۆرجار هێرشی ئاسمانی لە باکووری عێراق ئەنجام دەدات و لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی درێژخایەن لە عێراق و سوریا دژی چەکدارانی پەکەکە و هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) لە سوریا. تورکیا هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی فراوان لە سوریا دەکات بۆ ئەوەی "ناوچەیەکی ئارام" بە قوڵایی 30 کم لە دووری خاکی تورکیاوە دروستبکات. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز