هەواڵی کوردستان ئێستا

ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی لافاو لە پاکستان گیانیان لەدەستداوە بەرزبوویەوە

ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی لافاو لە پاکستان گیانیان لەدەستداوە بەرزبوویەوە
ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی لافاو لە پاکستان گیانیان لەدەستداوە بەرزبوویەوە

2022-07-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێدە

ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی ئەو بارانە وەرزییەی کە لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانەوە سەرانسەری پاکستانی گرتووەتەوە، گیانیان لەدەستداوە بۆ ٣١٢ کەس بەرزبوویەوە.

بەپێی ھەواڵی رۆژنامە ناوخۆییەکانی وڵاتەکە، ئەو باران بارینە بەخوڕەی کە چەند ھەفتەیەکە لە شارە جیاوازەکانی پاکستاندا بەردەوامە بە نەرێنی کاریگەری لەسەر ژیانی ھاووڵاتییان کردووە.

لە شاری کاراچی حەوت کەس لە ئەنجامی ئەو کارەسات و رووداوانەی کە بەھۆی باران بارینی بەخوڕەوە روویداوە گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان بەھۆی تەزووی کارەباوە بووە و شەش کەسەکەی دیکەش خنکاون و دوێنێش چوار کەس بەھۆی تەزووی کارەباوە گیانیان لەدەستدابوو.

ھاوکات چەندین خانوو لە شوێنە جیاوازەکانی وڵاتەکەدا رووخاوە و رێگاکان ژێرئاو کەوتوون.

کارەبای چەندین شوێن بڕاوە و ھاووڵاتییانی ھەرێمی سیند بەھۆی بچڕانی کارەبا لە سەرانسەری ھەرێمەکە ناڕەزایەتییان نیشاندا.

لە شاری حەیدەرئاباد-یش سێ کەس بەھۆی کارەسات و رووداوەکانەوە گیانیان لەدەستدا.

بەھۆی ئەو بارانەی کە تەواوی شارەکانی کاراچی و حەیدەرئاباد لە ھەرێمی سیند گرتووەتەوە، دوێنێ کرابووە پشووی فەرمی.

- چوار کەس لە بەلوجستان گیانیان لەدەستدا

باران بارینی بەخوڕ سەرانسەی ھەرێمی بەلوجستانیشی گرتەوە.

بەهۆی کاریگەریی بارانەکەوە دوو پردی سەر رێگای وشکانیی کەتتا-کاراچی رووخا و چوار کیلۆمەتری رێگاکە ژێرئاو کەوتووە.

لافاو لە ٢٢ گوندی سەربە شاری راژانپوور و ١٣ گوندی سەربە میانڤال لە ھەرێمی پەنجاپ روویداوە.

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٤ کەس لە شوێنە جیاوازەکانی وڵاتەکە بەھۆی بارانی بەخۆڕەوە گیانایان لەدەستداوە.

بەمشێوەیە بەھۆی ئەو بارانەی کە ماوەی پێنج ھەفتەیە وڵاتەکەی گرتووەتەوە لە بەلوجستان ١٠٤ کەس، لە سیند ٨٤ کەس، لە حەیدەرئاباد ٦٣ کەس و لە پەنجاپ ٦١ کەس گیانیان لەدەستداوە.