پەروەردەی ئیسلامی بۆ پەروەردەی ئاینناسی گۆڕدراوه
2022-07-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتال میدیای سپێده
پەرلەمانتارێكی یەکگرتوو بهڵگهی گۆرینی پهروهردهی ئیسلامی بڵاو دهكاتهوه كه گۆڕدراوه بۆ "پەروەردەی ئاینناسی".
هەڵەز ئەحمەد، پەرلەمانتاری یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان بەڵگەیەکی تری لە گۆڕانکاری لە وانەی پەروەردەی ئیسلامی بڵاوکردووەتەوە کە دوای یهك ڕۆژ لە بڵاوکردنەوەی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی هەرێمەوە، بەڵام جاریکی تر دەستکارییان کردووەتەوە.
بەپێی بەڵگەکانی هەڵەز ئەحمەد، ڕۆژی 2ی تەموزی 2022، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم خشتەی دابەشکردنی بەشەوانەکانی خوێندنی لە هەفتەیەکدا لە ئامادەیی بازرگانی حکومی و ناحکومییەکان بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا ناوی وانەی "پەروەردەی ئیسلامی" بە "پەروەردەی ئاینناسی" هاتووە، وەک لە خشتەکەی خوارەوەدا دیارە