فلیپین گرێبەستێکی کڕینی هێلیکۆپتەری لە رووسیا هەڵوەشاندەوە
دیجیتال میدیای سپێده
گرێبەستەکەی فلیپین لەگەڵ رووسیا کە بەمەبەستی کڕینی ١٦ هێلیکۆپتەری گواستنەوەی سەربازیی بەهۆی ئەگەری یاسای لەناوبردنی دوژمنانی ئەمریکا لە میانی سزاکان (CAATSA)، هەڵوەشایەوە.
وەزیری پێشووی بەرگریی فلیپین، دێلفین لۆرەنزانا رایگەیاند، سەرۆکی فلیپین، رۆدیرگۆ دوتیرتی کە هێشتا ماوەی سەرۆکایەتییەکەی تەواو نەبووە واژووی لەسەر ئەو بڕیارە کردووە کە گرێبەستی کڕینی ١٦ هێلیکۆپتەری جۆری Mi-17 بە بەهای ٢٢٧ ملیۆن دۆلار کە لە تشرینی یەکەم لەگەڵ رووسیا واژووی لەسەر کرا، هەڵدەوەشێنێتەوە.
دێلفین لۆرەنزانا لە میانی هەڤپەیڤینێک بە ئەسۆوشیەیتید پرێس-ی راگەیاندووە لە ئەگەری بەردەوامیدانی وڵاتەکەی بە گرێبەستەکە ئەوا بەهۆی تەشەنەسەندنی زیاتری گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و رووسیاوە، لەوانەیە ئیدارەی واشنتۆن ناڕەزایەتی دەرببڕێت و گوتی: "لەوانەیە دووچاری سزاکان ببینەوە".
باڵیۆزی فلیپین لە واشنتۆن، جۆس مانوێل رۆموالدز رایگەیاندووە کە بەهۆی سزاکانی یاسای لەناوبردنی دوژمنانی ئەمریکا لە میانی سزاکان (CAATSA) لە ئەگەری کڕینی ئەم جۆرە هێلیکۆپتەرە لەوانەیە فلیپین دووچاری سزاکانی ئەمریکا ببێتەوە، بۆیە گرێبەستەکەیان هەڵوەشاندووەتەوە.