هەواڵی کوردستان ئێستا

نەتەوە یەکگرتووەکان: "کەشتییەکانی گواستنەوەی دانەوێڵە لەلایەن تورکیاوە چاودێری دەکرێن"

نەتەوە یەکگرتووەکان:
نەتەوە یەکگرتووەکان: "کەشتییەکانی گواستنەوەی دانەوێڵە لەلایەن تورکیاوە چاودێری دەکرێن"

2022-07-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، فەرحان حەق رایگەیاند "سکرتێری گشتی(ی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس) رایگەیاندووە کە بەپێی رێککەوتننامەی ٢٢ی تەمووز بە پشتیوانی لیژنەی هەماهەنگیی هاوبەش چاودێریکردنی کەشتییەکانی گواستنەوەی دانەوێڵە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی تورکیاوە دەبێت و ئۆکرایناییەکانیش ئاسایشی تێپەڕینی کەشتییەکان بە دەریای رەشدا دەپارێزن".

فەرحان حەق لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە بارەگای گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک گوتی: "سکرتێری گشتی(ی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس) رایگەیاندووە کە بەپێی رێککەوتننامەی ٢٢ی تەمووز بە پشتیوانی لیژنەی هەماهەنگیی هاوبەش چاودێریکردنی کەشتییەکانی گواستنەوەی دانەوێڵە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی تورکیاوە دەبێت و ئۆکرایناییەکانیش ئاسایشی تێپەڕینی کەشتییەکان بە دەریای رەشدا دەپارێزن. بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی لە کاتی هاتوچۆکردن لە دەریای رەشەوە بۆ بەندەرەکانی ئۆکراینا کە چەکیان تیادا نییە کەشتییەکان دەپشکێندرێن".

جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، فەرحان حەق لە وەڵامی پرسیارێکیشدا لەبارەی ئەوەی کە کەشتییەکان تەنها لەلایەن ئەرکدارانی تورکیاوە کۆنترۆڵ دەکرێن، گوتی: "بنکەی هەماهەنگی هاوبەش کە چاودێری رەوانەکردنی دانەوێڵە دەکات دەکەوێتە باڵەخانەیەک لە زانکۆی بەرگریی نیشتمانیی لە شاری ئیستانبوڵ و بنکەکە لە چوار بەش پێک دێت کە دابەش کراون بەسەر نوێنەرانی تورکیا، رووسیا، ئۆکراینا و نەتەوە یەکگرتووەکاندا. هیوادارین لەو نزیکانە ناوی سەرۆکی لیژنەی هەماهەنگیی هاوبەش رابگەیەندرێت".