هەواڵی کوردستان ئێستا

هاووڵاتییەکی ئەمریکی-بەریتانی کە بەتۆمەتی سیخوڕیکردن لە ئێران زیندانی کرابوو ئازاد کرا

هاووڵاتییەکی ئەمریکی-بەریتانی کە بەتۆمەتی سیخوڕیکردن لە ئێران زیندانی کرابوو ئازاد کرا
هاووڵاتییەکی ئەمریکی-بەریتانی کە بەتۆمەتی سیخوڕیکردن لە ئێران زیندانی کرابوو ئازاد کرا

2022-07-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

چالاکوانی پاراستنی ژینگە، موراد تەهباز کە بەتۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ حکوومەتی ئەمریکا" سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو، بە کەفالەت ئازاد کرا.

پارێزه‌ری موراد ته‌هباز، حوججه‌ت كه‌ریمی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی كرێكارانی ئێران رایگه‌یاند كه‌ موراد ته‌هباز به کەفالەت ئازاد کراوە و ‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێت وڵات به‌جێبهێڵێت، ده‌ستبه‌ندی ئه‌لیكترۆنی کراوەتە دەست‌.

تا ئێستا بەرپرسانی ئێران لەو بارەیەوە لێدوانیان نەداوە.

لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٨دا، چەندین چالاکوانی پاراستنی ژینگە لە پارێزگا جیاوازەکانی ئێران دەستگیرکران و بەتۆمەتی ئەوەی "بۆ سیخوڕیکردن بەسەر ناوەندە سەربازییەکانەوە چالاکییان ئەنجام داوە" سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمارکرا.

موراد تەهباز کە هاووڵاتییەکی ئێرانی-ئەمریکی-بەریتانییە و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی وەقفی پاراستنی گیانلەبەرە کێوییەکانی ئێران لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٩دا، بەتۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ حکوومەتی ئەمریکا" سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو.