تونس.. ئەنجامە بەراییەكانی ڕاپرسی هەمواركردنەوەی دەستوور راگەیەندرا
ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له تونس رایگه‌یاند: به‌پێی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كان رێژه‌ی به‌شداریكردن له ڕاپرسی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌سه‌دا 54 پۆینت 27بووه و له‌و رێژه‌یه‌دا له‌سه‌دا 94 پۆینت 6 ی به‌شداربووانى راپرسیه‌كه به به‌ڵێ و له‌سه‌دا 5 پۆینت چوارى به‌شداربووانیش به نه‌خێر ده‌نگیان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور داوه.
پارته سیاسییه‌كان و چاودێرانی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدانی هه‌ڤپه‌یڤینی ته‌له‌ڤیزیۆنی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته، قه‌یس سعه‌یید له دوای ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌راپرسیه‌كه وه‌ك پێشێلكاری له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
ئه‌وه جیا له‌و پێشێلكاریانه‌ى كه له رۆژى به‌ڕێوه‌چوونى رێفراندۆمه‌كه كران هه‌ر له ڕێگریكردن له چاودێرانى سیاسى و رێكخراوه‌كان و رۆژنامه‌نوسانى بیانى و ناوخۆیی. كه ئه‌م رێگریانه زیاتر گومان له‌سه‌ر كۆى پرۆسه‌كه‌و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ش دروستكردووه كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له تونس ڕاگه‌یه‌ندراوه.
دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامه نا فه‌رمیه‌كانى راپرسیه‌كه‌ى تونس پێنج لایه‌نى سیاسى دیكه جگه له بزوتنه‌وه‌ى نه‌هزه‌ى ئیسلامى به سه‌رۆكایه‌تى را‌شد غه‌نووشى ئه‌مڕۆ ئه‌نجامه‌كانى راپرسیه‌كه‌ى ده‌ستوریان ره‌تكرده‌وه و رایانگه‌یاند: زیاتر له 75 له سه‌دى خه‌ڵكى تونس بایكۆتى ئه‌و راپرسیه‌یان كردووه بۆیه هه‌ر راپرسیه‌ك كه زۆرینه‌ى خه‌ڵك بایكۆتى كردبێت شه‌رعیه‌تى نابێت.
هه‌ریه‌ك له پارتى كۆمارى تونس و ته‌یارى دیمو‌كراتى و ته‌كه‌تولى دیمو‌كراتى بۆ ئازادیه‌كان و پارتى كرێكاران و پارتى قوتب كه سه‌رجه‌میان پارتى چه‌پن له تونس ئه‌نجامه‌كانیان ره‌تكرده‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه پێشتر بزوتنه‌وه‌ى نه‌هزه هه‌ر له‌سه‌رتاى پڕۆسه‌كه راپرسیه‌كه‌ى سه‌رۆكى تونسیان ره‌تكردبۆه چونكه پێیان وابووه كه ئه‌م ده‌ستوره‌ى قه‌یس سه‌عید دایناوه ده‌ستورێكه دیموكراتیه‌ت له تونس له گۆڕ ده‌نێت .