هەواڵی کوردستان ئێستا

وەفدێکی یەکگرتوو سەردانی نوێنەرایەتی وڵاتی کەنەدای له‌ هه‌رێم کرد

وەفدێکی یەکگرتوو سەردانی نوێنەرایەتی وڵاتی کەنەدای له‌ هه‌رێم کرد
وەفدێکی یەکگرتوو سەردانی نوێنەرایەتی وڵاتی کەنەدای له‌ هه‌رێم کرد

2022-07-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئەمڕۆ 27/7/2022 وەفدێکی دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتوو سەردانی نوێنەرایەتی وڵاتی کەنەدای کرد لەهەرێم.

وەفدی یەکگرتو پێکهاتبو لەبەڕێزد.محمد هاودیانی بەرپرسی دەزگای پەیوەندیەکان وبەڕێزان محمد دارتویی وعبدالعزیز هاشم کارگێڕانی پەیوەندیەکان، لەلایەن بەڕێز ئیڤ دۆڤال بەرپرسی نوسینگەی نوێنەرایەتی وڵاتی کەنەدا پێشوازیان لێکرا.

لەم دیدارەدا هەردولا دوایین گۆڕانکاریە سیاسیەکانی هەرێم وعێڕاقیان تاوتوێ کرد.

وەفدی یەکگرتو پیرۆزبایی ڕۆژی نیشتمانی کەنەدایان کرد وبۆچون وهەڵوێستە سیاسیەکانی یەکگرتوی گەیاندە نوێنەری کەنەدا، بەڕێز ئیڤ نوێنەری کەنەدا زۆرخۆشحاڵ بوبەم سەردانەو هەڵوێست وبۆچونەسیاسیەکانی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستانی بەرز نرخاند.

له کۆتاییدا هەردولا خوازیاری ئەوەبون کەئەم سەردان وپەیوەندیانە بەردەوام بن له پێناوبرەودان بەدیموکراسی و مافی وبۆبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان.