هەواڵی کوردستان ئێستا

ده‌سته‌یه‌ك له‌ نوێنه‌رانی مامۆستایانی وانه‌بێژ سه‌ردانی ئەنجوومەنی وەزیران ده‌كه‌ن

ده‌سته‌یه‌ك له‌ نوێنه‌رانی مامۆستایانی وانه‌بێژ سه‌ردانی ئەنجوومەنی وەزیران ده‌كه‌ن
ده‌سته‌یه‌ك له‌ نوێنه‌رانی مامۆستایانی وانه‌بێژ سه‌ردانی ئەنجوومەنی وەزیران ده‌كه‌ن

2022-07-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

نوێنه‌ری مامۆستایانی وانه‌بێژ له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەمڕۆ چوار شەممە 27/7/2022 نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ( کارۆخ عبداللە گوڵاوی صلاح الدین حاجی زەڵمی، حسن ھاشم باڵەکی ) بەھاوکاری ( کارزان محمد نبی ) له‌گه‌ڵ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست و خاوەنی ماستەر و دکتۆرە سەردانی ئەنجوومەنی وەزیرانیان کرد ، بۆ گەیاندنی یاداشت و داواکاری مامۆستایانی وانەبێژ بوو" .

وتیشی" لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران ئەم بابەتانە خرانەڕوو" :

یەکەم / دکتۆر ئالان وەزیری پەروەردە لە ٢ی٦ پڕۆژە و نەخشە ڕێگایەکی پێنج لاپەڕی داوەتە ئەنجوومەنی وەزیران کە لەدوو تەوەر پێکھاتووە آ ــ دامەزراندن ب ــ باشتر کردنی گوزەرانی وانەبێژان کەلە ١٩ خاڵ پێکھاتووە .

دووەم / لەکۆبوونەوەکەدا دکتۆر ئومێد صباح ، دکتۆر یاسنی نوێنەری وەزارەتی دارایی ڕاسپارد تابزانن کولفەی دامەزراندنی وانەبێژان چەندە ئەگەر بکرێنە گرێبەست .

سێیەم / دکتۆر ئامانج ڕەحیم داوای لە نوێنەری وەزارەتی دارایی کرد شایستەی وانەبێژان بخرێتە سەر مووچە لە لیستی مووچەدا دابنرێت ، چاوەڕێی وڵامی وەزارەتی دارایی دەکەن بۆ ڕوونکردنەوە و بەرزکردنەوەی یاداشت بۆ دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ، ڕای دارایی پێویستە بۆ ئەم مەبەستە .

چوارەم / لەکۆبوونەوەکەدا دکتۆر ئومێد صباح پێشنیاری کرد مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆر و ماستەر بەیەک پاکێج بخرێتە بەرنامەی کاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ یەکلایکردنەوەی چارەنووسیان بە کۆی دەنگ .

پێنجەم / شایستەی وانەبێژان لەئێستا نزیکەی ١١ ملیار دیناری پێویستە بۆ دابەش کردنی بەم پارە مقطوعەی ئێستا .

شەشەم / تا وڵامی پڕۆژەکەی دکتۆر ئالان دەدرێتەوە ، ھەفتەی داھاتوو ڕێنمای و ڕێکارەکانی دانانەوەی وانەبێژان دێت بۆ پەروەردەکان بەپڕکردنەوەی بەڵێنامە ، کۆمەڵێک خاڵ و مەرجی تێدایە .

حەوتەم / مافی سەرجەم وانەبێژان پارێزراو دەبێت لەکاتی دامەزراندن ئاداب و علوم و پەروەردە و پەروەردەی بنیات ... ھتد ئەوانەی دوورخراونەوە دامەزراندن بەپێی خاڵبەندی دەبێت وەکو ساڵی دەرچوون و کۆنمرە و ساڵی وانەبێژی .. ھتد .