هەواڵی کوردستان ئێستا

بەریتانیا: جیهان لە جەنگی سارددا سەلامەتتر بوو

بەریتانیا: جیهان لە جەنگی سارددا سەلامەتتر بوو
بەریتانیا: جیهان لە جەنگی سارددا سەلامەتتر بوو

2022-07-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا، ستیڤن لۆڤگرۆڤ رایگەیاند کە زلهێزەکان لە کاتی جەنگی سارددا باشتر لە یەکتر تێگەیشتوون، ئەمڕۆ نەبوونی دیالۆگ، ئەگەرەکانی هەڵە حیسابکردن زیاتر دەکات.

کەناڵی BBC بڵاوی کردەوە، ستیڤن لۆڤگرۆڤ لە گوتارێکدا لە سەنتەری لێکۆڵینەوە ستراتیجیی و نێودەوڵەتییەکان لە واشنتۆن دی سی رایگەیاندووە، بەهۆی نەبوونی دیالۆگی پێویست لەگەڵ رووسیا و چین، رۆژئاوا لە مەترسیدایە بۆ چوونە ناو جەنگێکی ئەتۆمی.

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا، ئاماژەی بەوە داوە کە ئێستا چەکی مەترسیدار زیاتر باو بووە و قسەی سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا، وینستن چەرچڵ-ی بیرخستەوە کە دەڵێت "چارەسەرکردن باشترە لە شەڕکردن".

ستیڤن لۆڤگرۆڤ بە ئاماژەدان بەوەی کە جیهان لە سەردەمی جەنگی سارددا سەلامەتتر بووە رایگەیاندووە کە لە سەردەمی جەنگی سارددا، لایەنە زلهێزەکان، رۆژهەڵات و رۆژئاوا، باشتر لە یەکتر تێگەیشتوون و نەبوونی دیالۆگ لەمڕۆدا، ئەگەرەکانی هەڵە حیسابکردن زیاتر دەکات.

- مەترسی "ململانێی کۆنترۆڵنەکراو" زیاد دەکات

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا، ستیڤن لۆڤگرۆڤ راشیگەیاندووە کە بەهۆی پێشێلکردنی هەندێک لە بەڵێنەکانی پەیماننامەکان لەلایەن رووسیا و ئەو خێراییەی کە چین توانا ئەتۆمییەکانی پێ زیاد دەکات و بێڕێزی بە رێککەوتننامەکانی بەرگرتن لە چەکە ئەتۆمییەکان نیشان دەدات، مەترسی "ململانێی کۆنترۆڵنەکراو" زیادی کردووە.