هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ هیندستان 49 کەس بەهۆی هەورە بروسکەوه‌ گیانیان لەدەستدا

له‌ هیندستان 49 کەس بەهۆی هەورە بروسکەوه‌ گیانیان لەدەستدا
له‌ هیندستان 49 کەس بەهۆی هەورە بروسکەوه‌ گیانیان لەدەستدا

2022-07-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لە ویلایەتی ئوتتەر پرادێش باکووری هیندستان، بەهۆی هەورەبروسکەوە لە میانی ئەم هەفتەیەدا، ٤٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی ویلایەتی ئوتتەر پرادێش، دوایین جار هەورەبروسکە لە گوندێکی سەربە شاری کاوشامبی داوە و لە ئاکامدا، حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە، بەم شێوەیەش ژمارەی ئەو کەسانەی تەنها لە میانی ئەم هەفتەیەدا لەو ویلایەتە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٤٩ کەس.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەو حەوت کەسە بۆ خۆپاراستن لە بارانی وەرزی چوونەتە ژێر ژمارەیەک دار و دواتر هەورەبروسکە لێی داون.

بەهۆی زیادبوونی ژمارەی قوربانییەکانیشەوە حکوومەتی ئەو ویلایەتە، چەند رێوشوێنێکی نوێی تایبەت بە خۆپاراستن لە هەورەبروسکە بڵاوکردەوە.

لە هیندستان بارانی وەرزی لە مانگی حوزەیرانەوە تا مانگی ئەیلوول بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی راپۆرتەکانی دەزگای کەشناسیی لە هیندستان لە مانگی نیسانەوە تا ئێستا لە سەرتاسەری ئەو وڵاتەدا، ٧٥٠ کەس بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانیان لەدەستداوە.

تەنها لە دوو رۆژی رابردووشدا لە ویلایەتی بیهار، ٢٠ کەس و لە ماوەی ئەم مانگەشدا لە ویلایەتی مادهیا پرادێش، ١٦ کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

بە گوتەی پسپۆڕان، گەرمبوونی زەوی کاریگەری لەسەر کارەساتەکانی هەورەبروسکە هەیە و لەگەڵ بەرزبوونەوەی هەر پلەیەکی گەرمادا، ئەگەری روودانی هەورەبروسکە ١٢ هێندە زیاد دەکات.