پشووی ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی پێشوو
2019-12-18 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد كه له رۆژی چوارشه‌ممه 2019/12/25 تاكو 2020/1/4 له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم پشوی سه‌ری ساڵی نوێ ده‌بێت. وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: “به‌و جۆره‌ش رۆژی یه‌كشه‌ممه 2020/1/5، ده‌وامی فه‌رمی ده‌ستپێده‌كاته‌وه. راگه‌یاندنی ئه‌م 11 رۆژه پشووه گومانی لای كه‌سوكاری قوتابیان و مامۆستایان دروست كرد به‌وه‌ی له ساڵنامه‌ی خوێندندا ئه‌و پشووه به‌و رێژه‌یه نییه و ئایا پشووه‌كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش ده‌گرێته‌وه. بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌و باره‌وه رایگه‌یاند كه “پشووه‌كه سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندن ده‌گرێته‌وه به‌بێ جیاوازی به فه‌رمانبه‌رانیشه‌وه”.