هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزارەتی نەوتی عێراق: كاری چاكردن و هەڵكۆڵین بۆ 92 بیری نەوت كراوە

وەزارەتی نەوتی عێراق: كاری چاكردن و هەڵكۆڵین بۆ 92 بیری نەوت كراوە
وەزارەتی نەوتی عێراق: كاری چاكردن و هەڵكۆڵین بۆ 92 بیری نەوت كراوە

2022-07-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ژماره‌ی ئه‌و بیره‌ نه‌وتیانه‌ی كه‌له‌ساڵی 2022 لێیان داوه‌ راگه‌یاند له‌گه‌ڵ ئاشكراكردنی پلانی ستراتیژی خۆی بۆ لێدانی بیری نه‌وت و چاكردنه‌وه‌یان.

كۆمپانیای نه‌وتی نیشتیمانی عێراقی به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى راگه‌یاندوه‌: كۆمپانیای عێراقی بۆ هه‌ڵكۆڵینی بیر پلانێكی باشی داناوه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی لێدانی بیری نه‌وت و چاكردنه‌وه‌یان، هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ كۆمپانیه‌كه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌كاری نوێ له‌كێڵگه‌ی رومێله‌ له‌به‌سرا و كێڵگه‌یه‌كی دیكه‌ له‌رۆژهه‌ڵاتی به‌غداو كێڵگه‌كانی دیكه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدان به‌پرۆژه‌ی لێدانی بیر و چاككردنه‌وه‌یان.

هه‌روه‌ها كۆمپانیه‌كه‌ وتی" گرنگترین پرۆژه‌كانی هه‌ڵكۆڵین و لێدان و چاككردنه‌وه‌ی نوێ، پرۆژه‌ی لێدانی 15 بیره‌ له‌ كێڵگه‌ی رومێله‌ كه‌ كۆمپانیای (BP) ئه‌نجامى داوه‌ و پرۆژه‌ی لێدانی 27 بیری دیكه‌یه‌ له‌ كێڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا له‌لایه‌ن كۆمپانیای (EBS) و پرۆژه‌ی گه‌ران به‌داوی 105 بیر له‌كێڵگه‌ی میسان.

كۆمپانیای نه‌وتی نیشتیمانی عێراقی ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو: كه‌ ژماره‌ی بیره‌ نه‌وتییه‌كان كه‌ له‌م ساڵه‌دا لێدراون وچاككراون بۆ به‌رهه‌م (92) بیره‌، كه‌ 26 یان بیری نوێن و تازه‌ لێدراون و 66 بیری دیكه‌یان له‌كێڵگه‌كانى به‌سڕا و میسان وزیقار و پارێزگای كه‌ركووك كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ یان چاككردنیان بۆ كراوه‌.