داوا لە سەرۆک کۆمار دەکرێت (قوسه‌ی سوهه‌یل) بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران رابسپێرێت
2019-12-18 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
بەپێی سەرچاوەکان رۆژی سێشه‌ممه هاوپه‌یمانی بنیاتنان نووسراوێكی فه‌ڕمی ئاراسته‌ی د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق كردووه. هەربەپێی ئەوزانیاریانە هاوپه‌یمانییه‌كه داوای له سه‌رۆك كۆمار كردووه كه قوسه‌ی سوهه‌یل بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران رابسپێرێت. هەرلەو بارەیەوە سه‌رچاوه سیاسییه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه “پێده‌چێت د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی، كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران رابسپێرێت”. ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌ڵێن: “د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ناوی ژماره‌یه‌ك كاندیدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه دیارترینیان محه‌مه‌د شیاع سودانی، ئه‌سعه‌د عیدانی و مسته‌فا كازمی-ن”. ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه “له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ناوی دادوه‌ر رائد جوحی گه‌یشتووه‌ته ده‌ست سه‌رۆك كۆمار و بڕیاریشه یه‌كێك له‌و كاندیدانه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ رابسپێرێت”. ئه‌مه له كاتێكدایه كه سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه ئه‌و واده ده‌ستوورییه كۆتایی دێت كه بۆ سه‌رۆك كۆمار دانراوه تا كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران رابسپێرێت.