هەواڵی کوردستان ئێستا

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی كۆچی په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی كۆچی په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی كۆچی په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

2022-07-29 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌   به‌رێز مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌ءالدین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هاتنه‌وه‌ی یادی كۆچی پێغه‌مبه‌ری خاته‌م ( صلى الله علیه وسلم)، سه‌ره‌تای ساڵی (1444) كۆچی له‌ خۆمان و گه‌لی موسڵمانی كوردستان و عێراق و سه‌رجه‌م ئوممه‌تی ئیسلام و مرۆڤایه‌تی پیرۆز ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت : بسم الله الرحمن الرحيم إِلَّا تَنصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ ٱللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ثَانِىَ ٱثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِى ٱلْغَارِ هاتنه‌وه‌ی یادی كۆچی پێغه‌مبه‌ری خاته‌م ( صلى الله علیه وسلم)، و سه‌ره‌تای ساڵی (1444) كۆچی له‌ خۆمان و گه‌لی موسڵمانی كوردستان و عێراق و سه‌رجه‌م ئوممه‌تی ئیسلام و مرۆڤایه‌تی پیرۆز ئه‌كه‌م .، هیوادارم پێشوازی له‌ساڵی بێداری و سه‌ركه‌وتن بكه‌ین .. ساڵی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ تعالیم و فه‌رمان و رێبازه‌كه‌ی سه‌روه‌ره‌مان بێت .. ساڵی كۆچكردن بێ له‌ كۆیله‌یی و پاشكۆیه‌تی و به‌زین و سستی و ته‌مبه‌ڵی بۆلای سه‌به‌رزی و سه‌رفرازی و عیززه‌ت و چالاكی و چابوكی و نه‌سره‌وتن .. ساڵیادی هیجره‌ت قوتابخانه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌ و خاڵی وه‌چه‌رخانێكی گه‌وره‌بوو له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا..، هیجره‌ت سه‌ره‌تای گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره‌بوو له‌ هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی شارستانی و په‌روه‌رده‌یی و ژیاری .. سه‌ره‌تای قۆناغی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی مه‌دینه‌ و ده‌ستوری پێكه‌وه‌ژیانی مه‌دینه‌ بوو .. ئێمه‌ له‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌دا جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر شانازی گه‌لی كوردستان به‌ ئاینی ئیسلامه‌وه‌ كه‌ له‌ (14) سه‌ده‌ی رابردوودا گه‌له‌كه‌مان خاوه‌نی مێژوویه‌كی پڕ له‌سه‌روه‌ری متمانه‌یه‌ و به‌رده‌وامه‌ له‌ پابه‌ندی و هۆگری و ئینتمای ناسنامه‌ی ئاینی و ئه‌خلاقی خۆییه‌وه‌.. بۆیه‌ هیچ جوڵه‌ و هه‌وڵێكی نامۆ و ده‌نگێكی نه‌شازی ناوخۆ و هیچ په‌لامار و پیلانێكی دوژمنكارانه‌ی‌ بێگانه‌ ناتوانێت ئه‌و مێژووه‌ بسڕێته‌وه‌ و ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ نه‌گۆڕه‌ له‌ سه‌روه‌ری و له‌ پابه‌ندی‌ ده‌ستكاری بكا. جارێكی تر سه‌ری ساڵی نوێی (1444) و بۆنه‌ی هیجره‌تی سه‌روه‌رمان له‌ هه‌موولایه‌ك پیرۆز ئه‌كه‌م .. براتان صلاح الدين محمد بهاءالدين ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان