ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی كۆچی په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه
2022-07-29 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده به‌رێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد بهاءالدین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هاتنه‌وه‌ی یادی كۆچی پێغه‌مبه‌ری خاته‌م ( صلى الله علیه وسلم)، سه‌ره‌تای ساڵی (1444) كۆچی له خۆمان و گه‌لی موسڵمانی كوردستان و عێراق و سه‌رجه‌م ئوممه‌تی ئیسلام و مرۆڤایه‌تی پیرۆز ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت : بسم الله الرحمن الرحيم إِلَّا تَنصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ ٱللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ثَانِىَ ٱثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِى ٱلْغَارِ هاتنه‌وه‌ی یادی كۆچی پێغه‌مبه‌ری خاته‌م ( صلى الله علیه وسلم)، و سه‌ره‌تای ساڵی (1444) كۆچی له خۆمان و گه‌لی موسڵمانی كوردستان و عێراق و سه‌رجه‌م ئوممه‌تی ئیسلام و مرۆڤایه‌تی پیرۆز ئه‌كه‌م .، هیوادارم پێشوازی له‌ساڵی بێداری و سه‌ركه‌وتن بكه‌ین .. ساڵی گه‌ڕانه‌وه بۆ تعالیم و فه‌رمان و رێبازه‌كه‌ی سه‌روه‌ره‌مان بێت .. ساڵی كۆچكردن بێ له كۆیله‌یی و پاشكۆیه‌تی و به‌زین و سستی و ته‌مبه‌ڵی بۆلای سه‌به‌رزی و سه‌رفرازی و عیززه‌ت و چالاكی و چابوكی و نه‌سره‌وتن .. ساڵیادی هیجره‌ت قوتابخانه‌یه‌كی په‌روه‌رده و خاڵی وه‌چه‌رخانێكی گه‌وره‌بوو له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا..، هیجره‌ت سه‌ره‌تای گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره‌بوو له هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی شارستانی و په‌روه‌رده‌یی و ژیاری .. سه‌ره‌تای قۆناغی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی مه‌دینه و ده‌ستوری پێكه‌وه‌ژیانی مه‌دینه بوو .. ئێمه له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا جهختدهكهینهوه له‌سه‌ر شانازی گه‌لی كوردستان به ئاینی ئیسلامه‌وه كه له (14) سه‌ده‌ی رابردوودا گه‌له‌كه‌مان خاوه‌نی مێژوویه‌كی پڕ له‌سه‌روه‌ری متمانه‌یه و به‌رده‌وامه له پابه‌ندی و هۆگری و ئینتمای ناسنامه‌ی ئاینی و ئه‌خلاقی خۆییه‌وه.. بۆیه هیچ جوڵه و هه‌وڵێكی نامۆ و ده‌نگێكی نه‌شازی ناوخۆ و هیچ په‌لامار و پیلانێكی دوژمنكارانه‌ی بێگانه ناتوانێت ئه‌و مێژووه بسڕێته‌وه و ئه‌و حه‌قیقه‌ته نه‌گۆڕه له سه‌روه‌ری و له پابه‌ندی ده‌ستكاری بكا. جارێكی تر سه‌ری ساڵی نوێی (1444) و بۆنه‌ی هیجره‌تی سه‌روه‌رمان له هه‌موولایه‌ك پیرۆز ئه‌كه‌م .. براتان صلاح الدين محمد بهاءالدين ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان