17 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی ڕوبه‌ڕووی كێشه‌ی كه‌مئاوی ده‌بنه‌وه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
به‌پێی ڕاپۆرتێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان 17 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی ڕوبه‌ڕوی كێشه‌ی كه‌مئاوی ده‌بنه‌وه‌و له‌م ژماره‌یه 12 ده‌وڵتیان ده‌كه‌ونه ژێر هێڵی هه‌ژاری له نه‌بونی ئاوی پێویستدا.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا هاتوه، له‌كۆی 22 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌ی 17 ده‌وڵه‌تیان ڕوبه‌ڕووی كێشه‌ی كه‌مئاوی ده‌بنه‌وه‌و 16 ده‌وڵه‌تیان توشی وشكه‌ساڵی ده‌بن تا ساڵی 2040 و 12 ده‌وڵه‌تیان به‌ته‌واوی ده‌كه‌ونه ژێر هێڵی هه‌ژاری له‌نه‌بونی ئاوی پێویست بۆ هاووڵاتیهكانیان.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، عێراق و سوریا‌و سودان و ئه‌و وڵاتانه‌ن كه ڕوبه‌ڕوی كێشئهی گه‌وره‌ی كه‌مئاوی ده‌بنه‌وه.
هه‌ر لهڕاپۆرتهكهی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كاندا هاتوه، هاووڵاتیانی ووڵاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا زۆرترین ئاو به‌كارده‌هێنن و ده‌گاته له 80% ئاوی جیهان.
ماوه‌ی دووساڵه له‌سه‌ر یه‌ك بری پێویستی باران له‌عێراق دانهباریوهو پسپۆرانی بواری كه‌ش و هه‌وا هۆشداری ده‌ده‌ن كه له‌ساڵانی داهاتوو به‌شێكی زۆری خاكی عێراق ده‌بێته بیابان.