هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ ئێران به‌هۆی لافاو و بارانبارینه‌وه‌، 57 كه‌س خنكاون و بێسه‌روشوێنبوون

له‌ ئێران به‌هۆی لافاو و بارانبارینه‌وه‌، 57 كه‌س خنكاون و بێسه‌روشوێنبوون
له‌ ئێران به‌هۆی لافاو و بارانبارینه‌وه‌، 57 كه‌س خنكاون و بێسه‌روشوێنبوون

2022-07-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


 

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

رێكخراوی مانگی سوری ئێران ڕایگه‌یاند، تائێستا به‌هۆی لافاو و بارانبارینه‌وه‌، 57 كه‌س خنكاون و بێسه‌روشوێنبوون.

 

مه‌هدی وه‌لی پور سه‌رۆكی به‌شی كۆمه‌كی ڕێكخراوی مانگی سوری ئێران ئاشكرایكردووه‌، تائێستا به‌هۆی لافاوی چه‌ند رۆژی ڕابردووه‌وه‌، 32 كه‌س خنكاون و 25 كه‌سیش بێسه‌روشوێن بوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هه‌ر به‌هۆی مه‌ترسی لافاوه‌وه‌ 15 هه‌زار كه‌س گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ شوێنی ئارام، شوێنی پارێزراویش بۆ نزیكه‌ی 27 هه‌زار كه‌س دابینكراوه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ حسین سه‌لامی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران ڕایگه‌یاند، فه‌رمانكراوه‌ به‌ هێزه‌كانی سوپا هه‌وڵه‌ فریاگوزارییه‌كانیان چڕتربكه‌نه‌وه‌، له‌پێناو هاوكاری و به‌ده‌مه‌وه‌چوونی زیاتری هاووڵاتیان له‌ ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كان، یان ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ مه‌ترسی لافاویان له‌سه‌ره‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ده‌سته‌ی كه‌شناسی ئێران هۆشداریدا، له‌وه‌ی چاوه‌ڕوانده‌كرێت لافاو له‌ 27 پارێزگای دیكه‌ی ئێران ڕووبدات، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ تیمه‌ فریاگوزارییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێگاوبان له‌و پارێزگایانه‌ خراونه‌ته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسییه‌ك كه‌ ڕووبدات.