هەواڵی کوردستان ئێستا

چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە عێراقییەکان دەکات دژبە خۆپیشاندانەکانی بەغدا خۆپیشاندانی ئاشتیانە ئەنجام بدەن

چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە عێراقییەکان دەکات دژبە خۆپیشاندانەکانی بەغدا خۆپیشاندانی ئاشتیانە ئەنجام بدەن
چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە عێراقییەکان دەکات دژبە خۆپیشاندانەکانی بەغدا خۆپیشاندانی ئاشتیانە ئەنجام بدەن

2022-07-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


 

چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە عێراقییەکان کرد کە دژبە خۆپیشاندانەکانی بەغدا کە چوونە ناو ناوچەی سەوز و هەڵیانکوتاوەتە سەر باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران، خۆپیشاندانی ئاشیانە ئەنجام بدەن.

لەو راگەیەندراوەی کە لە چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە هاتووە "بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری بۆ ئەو رووداوە نەخوازراوانە دەکەین کە لەم رۆژانەدا لە بەغدای پایتەخت روودەدەن، بە تایبەت دەستدرێژیکردنە سەر دامەزراوە دەستوورییەکان و هەڵکوتانە سەر ئەنجوومەنی نوێنەران و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر دەسەڵاتی دادوەری و هێرشکردنە سەر بارەگا فەرمی و دەزگا ئەمنییەکان".

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا، چوارچێوەی هەماهەنگیی داوا لە گەلی عێراق دەکات خۆپیشاندان دژ بەو خۆپیشاندەرانەوە ئەنجام بدەن کە چوونەتە ناو ناوچەی سەوز و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە و هاتووە "لە کاتێکدا کە داوای دانبەخۆگرتن و ئەوپەڕی سەبر و ئامادەكاریی دەكەین، داوا لە گەلی عێراق دەكەین كە باوەڕیان بە یاسا و دەستوور و شەرعییەتی دەستووریی هەیە، بۆ بەرگریكردن لە دەوڵەت و شەرعییەتەکەی و دامودەزگاكانی لە سەروویانە دەسەڵاتی دادوەریی و یاسادانان، خۆپیشاندانی ئاشتیانە ئەنجام بدەن و لە بەرامبەر ئەو سەرپێچیە مەترسیدارە و لە یاسا و عورف و شەریعەت دەرچوو، بووەستنەوە".

چوارچێوەی هەماهەنگی راشیگەیاندووە "لایەنە سیاسییەکانy پشت ئەم پەرەسەندن و سەرپێچیانەی دژبە دەوڵەت و دامەزراوەکانی بە بەرپرسیاری تەواو دەزانین لەوەی کە رەنگە لە ئەنجامی ئەم کردەوە نایاساییانەدا بەسەر ئاشتی مەدەنیدا بێت".

وەک چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندووە "دەوڵەت و شەرعییەتەکەی و دامەزراوە دەستوورییەکانی و ئاشتی مەدەنی هێڵی سوورن و هەموو عێراقییەکان ئامادەن بە هەموو شێوازێکی ئاشتیانە بەرگریی لێ بکەن".

ئەمڕۆ شەممە لایەنگرانی سەرکردەی رەوتی سەدر لە دژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، بۆ جاری دووەم لە ماوەی هەفتەیەکدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و چوونە ناو ناوچەی سەوز و هەڵیانکوتایە سەر ئەنجوومەنی نوێنەران.