محەمەد حەلبوسی بۆ خۆپیشاندەران: خۆپیشاندانی ئاشتیانە بپارێزن
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی، داوای لە خۆپیشاندەران کرد پارێزگاریی لە خۆپیشاندانی ئاشتیانە بکەن.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە محەمەد حەلبوسی هێزە ئەمنییەکانی پاراستنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی راسپاردووە کە هێرش نەکەنە سەر خۆپیشاندەران و زیانیان پێنەگەیەنن، هەروەها چەكیش لەناو پەرلەمان هەڵنەگیرێت".
محەمەد حەلبوسی هەروەها ئەمیندارییەتی گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی راسپاردووە لە ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادەبن و لە پەیوەندیدابن لەگەڵ خۆپیشاندەران.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سهرۆكی ئەنجوومەنی عێراق كارمهندانی بنكهی تهندروستی پهرلهمانی راسپاردووە بۆ ئامادەبوونیان لە پەرلەمان بۆ هەر حاڵێتێکی خێرا.
ئەمڕۆ شەممە لایەنگرانی سەرکردەی رەوتی سەدر لە دژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، بۆ جاری دووەم لە ماوەی هەفتەیەکدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و چوونە ناو ناوچەی سەوز و هەڵیانکوتایە سەر ئەنجوومەنی نوێنەران.