هەواڵی کوردستان ئێستا

كەشناسی عیراق؛ پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە بۆسەروو 50 پلەی سەدی و هەرێمیش دەگرێتەوە

كەشناسی عیراق؛ پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە بۆسەروو 50 پلەی سەدی و هەرێمیش دەگرێتەوە
كەشناسی عیراق؛ پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە بۆسەروو 50 پلەی سەدی و هەرێمیش دەگرێتەوە

2022-07-30 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك –  دەستەی گشتی كەشناسی عیراق ڕایدەگەیەنێت، شەپۆلێكی گەرمای بەهێز عیراق و ناوچەكە دەگرێتەوە و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە بۆ سەروو بە 50 پلەی سەدی ، لە بەغدا 52 پلە تۆماردەكات . دەستەی گشتی كەشناسی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی بەردەوامی كەشی هاوینە لە ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیەوە پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بۆ سەروو بە50 پلە و لە هەندێك لە شارەكان وەك بەغدا دەگاتە 52 پلە . هاوكات كاریگەری بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما هەرێمیش دەگرێتەوە و شەپۆلەكەش ماوەی پێنج ڕۆژ دەخایەنێت . كەشناسی عیراق داوا لە هاووڵاتیان دەكات، ڕاستەوخۆ خۆیان بەدوور بگرن لە بەركەوتنی تیشكی جۆر ، كاریگەری لەسەر تەندروستیان دەبێت .

The post كەشناسی عیراق؛ پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە بۆسەروو 50 پلەی سەدی و هەرێمیش دەگرێتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.