ئەمشەوو یاری کلاسیکۆیە
2019-12-18 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
بڕیاره ئه‌مشه‌و یاری كلاسیكۆی زه‌وی له خولی یانه‌كانی ئیسپانیا له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و ریال مه‌درید به‌ڕێوه‌بچێت . یارییه‌كه سه‌عات 10:00ی شه‌و له‌سه‌ر یاریگه‌ی ( كامپ نۆ) له شاری به‌رشه‌لۆنه به ناوبژیوانی هێرناندێز ده‌ستپێده‌كات . ماوه‌ی نۆ ساڵه هیچ كلاسیكۆیهك ڕووی نه‌داوه كه هه‌ردوو یانه خاڵه‌كانیان هاوتا بێت به جۆرێك هه‌ردوو یانه خاوه‌نی 35 خاڵ، به‌ڵام به جیاوازی گۆڵ به‌رشه‌لۆنه له پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت. یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ده‌بوایه پێشتر بهرێوهببرایه به‌ڵام به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا خرایه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه .