هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرکۆماری گواتیمالا لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو

سەرکۆماری گواتیمالا لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو
سەرکۆماری گواتیمالا لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو

2022-07-31 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

سەرکۆماری گواتیمالا، ئەلیخاندرۆ غیاماتێی لە هەوڵێکی تیرۆرکردن لە باکووری خۆرئاوای وڵاتەکە رزگاری بوو.

بەپێی هەواڵی راگەیاندنی وڵاتەکە، ئەلیخاندرۆ غیاماتێی لە شاری هوێهویتنانگۆ لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە رووبەڕووی هەوڵێکی تیرۆرکردن بووەتەوە.

بەرپرسانی ناوچەکە باسیان لەوە کرد کە ئەلیخاندرۆ غیاماتێی رزگاری بووە، بەڵام ژمارەیەک لەوانەی کە لەگەڵی بوون برینداربوون.

هاوکات راگەیاندنی ناوخۆیی بڵاوی کردەوە کە شاندەکەی سەرکۆمار لە کاتی گەڕانەوەدا رووبەڕووی هێرشێکی چەکداریی بووەتەوە و دوای ئەوەی پاسەوانەکانی بەرپەرچی هێرشەکەیان داوەتەوە ماوەیەک پێکدادان روویداوە.

ئاماژە بەوەیش کرا کە دەست بە لێکۆڵینەوەیەکی فراوان کراوە سەبارەت بە هەوڵەکە.