هەواڵی کوردستان ئێستا

نەتەوە یەکگرتووەکان: "داوا لە لایەنە عێراقییەکان دەکەین رەوشەکە ھێور بکەنەوە"

نەتەوە یەکگرتووەکان:
نەتەوە یەکگرتووەکان: "داوا لە لایەنە عێراقییەکان دەکەین رەوشەکە ھێور بکەنەوە"

2022-07-31 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێریس داوای لە لایەنە عێراقییەکان کرد بە ئامانجی دوورکەوتنەوە لە زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکان و پاراستنی خۆپیشاندەران، رەوشەکە ھێوربکەنەوە و بەسەر ناکۆکییەکاندا زاڵبن.

گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، فەرحان حەق راگەیەندراوێکی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی شاری بەغدا پایتەختی عێراق بڵاوکردەوە کە تیایدا ھاتووە "سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەنگییەرانییەکی قوڵەوە چاودێری بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لە عێراق دەکات کە لە میانیدا ژمارەیەک کەس برینداربوون".

راشیگەیاندووە "ئەنتۆنیۆ گۆتێریس جەخت لەسەر ئازادی رادەبڕین و خۆپیشاندانی ئاشتییانە دەکاتەوە و بە مافێکی رەوا لەقەڵەمی دەدات کە پێویستە بەردەوام رێزی لێ بگیردرێت".

ھەروەھا ئاماژەی بەوەیشداوە، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێریس بە ئامانجی دوورکەوتنەوە لە زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکان، ھەروەھا پاراستنی خۆپیشاندەران و دامەزراوەکانی دەوڵەت داوای لە لایەنە عێراقییەکان کردووە، رەوشەکە ھێوربکەنەوە.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە ئەنتۆنیۆ گۆتێریس ھانی لایەنە عێراقییەکان دەدات کە بەسەر ناکۆکییەکانیدا زاڵبن و بە گفتوگۆ حکوومەتێکی نیشتمانیی کارا پێکبھێنن کە داواکارییەکان بۆ چاکسازیی جێبەجێ بکات.

دوێنێ شەممە ٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٢، بۆ جاری دووەم لایەنگرانی رەوتی سەدر دژبە کاندیدکردنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن چوارچێوەی ھەماھەنگییەوە، خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و چوونە ناو ناوچەی سەوز و ھەڵیانکوتایە سەر ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دەستیان بە مانگرتن کرد کە تا ئێستا بەردەوامە.