لیژنەی باڵای ئەزمونەکان لهبارهی فرۆشتنی پرسیاری تاقیكردنهوهكانی پۆلی 12 ڕونكردنهوه دهدات
لیژنەی باڵای ئەزمونەکانی وهزارهتی پەروەردە لهبارهی فرۆشتنی پرسیاری تاقیكردنهوهكانی 12ی ئامادهیی رایگهیاند، ئهو حاڵهتهی ئهو هاوڵاتیه باسی كردوه لە چوارچێوەی ئەو 111 حاڵەتەیە کە پێشتر وهزارهت ئاشكرایكردوه و کۆنتڕۆڵیان کردوە.
لیژنەی باڵای ئەزمونەکانی وهزارهتی پەروەردە له ڕوونكردنهوهیهكدا ڕایگهیاند: وەک پێشتر رامانگەیاندبو کە 111 حاڵەتی هەوڵی گزیکردن لەکاتی تاقیکردنەوەکان تۆمارکراوە کە رێکاری پێویستیان بەرامبەر گیراوەتە بەر، هاوڵاتییەک دوێنێ شەو هەندێک قسەی کردوە لەسەر بابەتی گزیکردن، لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بابەتی فرۆشتنی بلوتوس هەیە و قوتابیانی پێ فریو دەدرێت، وەک هاوڵاتییهكه خۆشی رونکردنەوەی داوە ئەوەی کە باسی دەکات لە چوارچێوەی ئەو 111 حاڵەتەیە کە ئێمە کۆنتڕۆڵمان کردوە.
ئاماژهی بهوهشكرد: وەزارەت هەماهەنگی هەبوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەسەرکەوتوی توانیویەتی کۆنتڕۆڵی ئەو بابەتە بکات، لەسەر بەکارهێنانی نامەی مۆبایل بۆ گزیکردن کە لەسەرەتادا بەهۆی کەمتەرخەمی لە پشکنین لەچەند هۆڵێکی دیاریکراوی تاقیکردنەوە مۆبایل براوەتە ژورەوە، ئەوەی ئهو هاوڵاتییه ئاماژەی پێدەدات لەلایەن وەزارەت بەهەماهەنگی هێزەکانی ئاسایش کۆنتڕۆڵ کراوە و بەکارهێنەرانیشی کە ژمارەیان زۆر کەمبوە و لەناو تاقیکردنەوە ئەو کارەیان کردوە بەمەبەستی سودی شەخسی خۆیان، ئەنجامەکەیان بە گزیی بۆ هەژمارکراوە.
ئهوهشی خستهڕوو: لایەنە ئەمنییەکان کە ژمارەی ئەو سیمکارتانەمان داونەتێ وردەکاریی و تەنانەت فۆرمی ژمارەکەشیان بۆ ناردوینەتەوە و ئاسایش کاری پێویستی لەسەر کردوە و دۆسیەکەیان ڕەوانەی پۆلیس و پاشان دادگاش کردوە، تیمی تایبەتی لە لایەن بەرێزان لە ئاسایش هەبوە، بەناوکردن و نەکردنی سیمکارتەکە رێگر نەبوە کە کاری پێویست ئەنجامبدرێت (ئەم وردەکارییەک ئێمە نامانەوێت باسی بکەین) و بەکەمتر لە دو کاتژمێر دەستگیرکران و پاش لێکۆڵینەوە ڕەوانەی پۆلیس و پاشان دادگا کراون.
لیژنەی باڵای ئەزمونەکان ئهوهشی ڕاگهیاند: هەموو رێکارەکانی گرتوهتەبەر بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان کە بۆ ئەوەی دادپەروەری جێبەجێ بێت و بەکارهێنەرە نایاساییەکان روبەڕوی دادگا بکرێنەوە کە روبەروش کراونەتەوە، تەنانەت ئەگەر لە هۆڵێکیش کەمتەرخەمی کرابێت و (دوایی تاقیکردنەوەش) وێنەی پرسیارێک گیرابێت سزای کارگێریی هەمو بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و چاودێرانەشیان داوە کە کەمتەرخەم بون.