هەواڵی کوردستان ئێستا

بریاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌دریت له‌باره‌ی ئازادكردنى به‌ مه‌رج بۆ گیراوانی بادینان

بریاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌دریت له‌باره‌ی ئازادكردنى به‌ مه‌رج بۆ گیراوانی بادینان
بریاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌دریت له‌باره‌ی ئازادكردنى به‌ مه‌رج بۆ گیراوانی بادینان

2022-08-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

بریاره‌ ئه‌مرۆ ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ وسه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی وتیمی پارێزه‌رانی دۆسیه‌ی سزادراوانی بادینان له‌باره‌ی مانگرتنی چالاكوانانی بادینان كۆببنه‌وه‌.

به‌شدار حه‌سه‌ن ئه‌ندامی تیمی پارێزه‌رانی داكۆكی له‌گیراوانی بادینان ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌به‌ندیخانه‌ مانیان گرتووه‌ دژی ئه‌وه‌ی ئیفراج شه‌رتی نایانگرێته‌وه‌ گه‌یشۆته‌ زیاتر له‌50 كه‌س. ده‌شڵێت: داواكاری گشتی وئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌پاساوی ئه‌وه‌ی حكومدراوانی بادینان به‌یاسای تیرۆر حكومدراون، بۆیه‌ ده‌ڵێت: ئیفراج شه‌رتی نایانگرێته‌وه‌.

ئه‌وپارێزه‌ره‌ ده‌شڵێت: له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ چاومان به‌حكومدراوان شیروان شیراونی وگوهدار زێباری ومه‌لا شڤان كه‌وت، نێچیرڤان عوبێدیش دۆخی ته‌ندروستی خراپه‌ وخوێن داده‌نیشێت وئاماده‌ش نیه‌ تیمی پزیشكی بیبینن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئیفراج شه‌رتیان بۆ ڕاگیراوه‌.

بۆ هه‌مان پرسیش بڕیاره‌ ئه‌مرۆ ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ وئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وداواكاری گشتی كۆببنه‌وه‌ وبڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌.