پاریزگای هەڵەبجە؛ لەبارەی دۆزینەوەی تەرمی گەنجێك ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
خەڵك – بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پاریزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، تەرمی هاووڵاتیەك لەشاخی وشكەناو لەسنوری ناحیەی خورماڵ دۆزراوەتەوە، كە لەشاخەكەوە كەوتوەتە خوارەوە و تەرمەكەی لەلایەن تیمی بەڵگەو تاوان هەڵگیراوەتەوە . مقدم بەرزان عوسمان ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پاریزگای هەڵەبجە بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتیەك بەناوی “بەڕێز نعمەت سدیق” تەمەن 25ساڵ دانیشتوی شارەدێی خورماڵ گەرەكی ئەردەڵان لەشاخی وشكەناو لەسنوری ناحیەی خورماڵ دۆزراوەتەوە. وتیشی ،” ناوبراو لە شاخەكەوە كەوتوەتە خوارەوە، تەرمەكەی لەلایەن تیمی بەڵگەو تاوان بنكەی پولیسی خورماڵەوە هەڵگیراوەتەوە، ڕەوانەی پزیشكی دادی هەڵەبجە كرا بۆ زانینی هۆكاری گیان لەدەستدانەكەی”. ڕاشیگەیاند، لە دوای ڕووداوەكە لە بنكەی پولیسی خورماڵ دوسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخراوە […]
The post پاریزگای هەڵەبجە؛ لەبارەی دۆزینەوەی تەرمی گەنجێك ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.