هەواڵی کوردستان ئێستا

كازمی بۆ حەشدی شەعبی: ببنه‌ بەربەست لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزی ئاسایشی ناوچەی سەوز

كازمی بۆ حەشدی شەعبی: ببنه‌ بەربەست لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزی ئاسایشی ناوچەی سەوز
كازمی بۆ حەشدی شەعبی: ببنه‌ بەربەست لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزی ئاسایشی ناوچەی سەوز

2022-08-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

كازمی داوا له‌ حەشدی شەعبی ده‌كات ببێته‌ به‌ربه‌ست له‌ نێوان خۆپیشانده‌رانی چوارچێوه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز

سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان مستەفا کازمی ئه‌مڕۆ دووشەممە ڕێنماییەکی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی حەشدی شەعبی کرد سەبارەت بەخۆپیشاندانەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی


میدیاکانی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە: "فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئاسایشی حەشدی شەعبی ئاراستە دەکات کە ببێتە بەربەستێک لە نێوان خۆپیشاندەران و ئەو هێزەی کە بەرپرسی ئاسایشی ناوچەی سەوزن"