چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌مرۆ داواكارى گشتى بۆچونى خۆى له‌سه‌ر گیراوانى بادینان ڕابگه‌یه‌نێت
2022-08-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
بریاره ئه‌مرۆ سه‌رۆكایه‌تى داواكارى گشتى هه‌رێم له‌باره‌ى ئازادكردنى مه‌رجدار بۆ گیراوانى شێلادزێ له‌بادینان بۆچوونى خۆى رابگه‌یه‌نێت.
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان داواكارى گشتى وده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆی مافى مرۆڤ وبه‌ڕێوه‌به‌رى چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر ونوێنه‌رى تیمى پارێزه‌رانى خۆبه‌خش بۆ كه‌یسى بادینان به‌رێوه‌چوو، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌مرۆ سه‌رۆكایه‌تى داواكارى گشتى بۆچونى خۆى له‌باره‌ى ئازادكردنى مه‌رجدار بۆ گیراوانى شلادزێ رابگه‌یه‌نێت.
له‌م باره‌یه‌وه پارێزه‌ر ره‌مه‌زان ئهرتیسى ئه‌ندامى تیمى پارێزه‌رانى خۆبه‌خش بۆ كه‌یسى بادینان ئاشكرایكرد: ئه‌گه‌ر داواكارى گشتى بۆچونى پێچه‌وانه‌ى ئازادكردنى مه‌رجدا بۆ ئه‌م گیراوانه ده‌ربكات، ئه‌وان بڕیاره‌كه ته‌میز ده‌كه‌نه‌وه.