هەواڵی کوردستان ئێستا

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر پرسی یەکپۆشی ده‌خاته‌ بەردەم قوتابییان

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر پرسی یەکپۆشی ده‌خاته‌ بەردەم قوتابییان
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر پرسی یەکپۆشی ده‌خاته‌ بەردەم قوتابییان

2022-08-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر پرسی یەکپۆشی خستە بەردەم قوتابییان و ڕاپرسی بۆ ئەم مەبەستە ئەنجام دەدات

سامان عەبدولا بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت،" پرسی یه‌كپۆشی قوتابییان، لە زۆر ڕووەوە سوودبەخشە و لە بنەڕەتیشدا مانای کەمکردنەوەی جیاوازی کۆمەڵایەتی و چینایەتییه‌".

وتیشی،" یه‌كپۆشی واده‌كات جیاوازییەکان تەنها لە ئاستی خوێندن و نووسینی توێژینەوەی زانستی بێت، نه‌ك شتی لاوه‌كی و بێ سوود، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پرسی یه‌كپۆشی هۆكاره‌ کەمکردنەوەی ئەرکی سەرشانی خانەوادەکانتان و سیماێکی جوان و دڵگیرتر دەبەخشێ بە زانکۆ".

‎ده‌شلێت،" هیوادارین وه‌لامی ئه‌م ڕاپرسییه‌ به‌وپه‌ڕی هه‌ستكردن بە به‌رپرسیاریه‌تی وەربگرن ، چونکە بیروڕای ئێوه‌ بەگرینگ دەبینین".