د.شێركۆ جهدهت: بكوژ ده‌بێت له سێداره بدرێت نه‌ك به پێدانی بڕوانامه خهڵاتبكرێت
پێدانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس به یه‌كێك له بكوژانی د.هوشیار ئیسماعیل پێشنوێژ‌و وتارخوێن مزگه‌وتی حاجی عومه‌ر بندیان كه له لایه‌ن زانكۆیه‌كی ئه‌هلی له هه‌ولێر و ڕێكخستنی مه‌راسیمی فه‌رمی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم به ئاماده‌بوونی خودی وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.
د. شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ سپێده رایگه‌یاند: ئه‌مه بانێکە وھەزارھەوا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بکوژ حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبێت ده‌بێ له سێداره بدرێت، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان جگه له‌وه‌ی كه ناهێڵن حوكمی له سێداره‌دان له‌سه‌ر بكوژه‌كان جێبه‌جێبكرێت بگرە خەڵاتیشی ده‌كه‌ن و بروانامه‌ی پێده‌به‌خشن.
د. شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌باره‌ت به پێدانی مافی خوێندن له نێو زیندانه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌پێی یاسای سزادانی عێراق، مەحکوم به زیندانیكردن بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ڕێگه‌ی پێده‌درێت له ناو زیندان بخوێنێت به ڕێكاری دیاریکراو، به‌ڵام مەحکوم بە سزای له سێداره‌دان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ی پێ‌نادرێت له‌ناو زیندان بخوێنێت و بڕوانامه‌ی وه‌ربگرێت.