هەواڵی کوردستان ئێستا

"بۆچی وەزیر سەرەدانی بکۆژی م. ھۆشیار دەکات بەڵام ئامادە نیە چاوی بە زیندانیانی بادینان بکەوێت"

"بۆچی وەزیر سەرەدانی بکۆژی م. ھۆشیار دەکات بەڵام ئامادە نیە چاوی بە زیندانیانی بادینان بکەوێت"

2022-08-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئەیھان سەعید، نوێنەری زیندانیانی بادینان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بۆچی وەزیر سەرەدانی بکۆژی مامۆستا ھۆشیار دەکات بەڵام ئامادە نیە چاوی بە زیندانیانی بادینان بکەوێت لە کاتێکدا ھەلسۆراوی حزبەی خۆی تیایدانه‌

ئەیھان سەعید ، نوێنەری زیندانیانی بادینان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3/8/2022 له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: "پێم سەیرە کاتێ دەزگا ئەمنیەکانی پارتی رێگێری لە خوێندنی زیندانیای بادینان کرد و بەناوی چاکسازی فشاریان لە زانکۆ کرد بۆچی ھەلوێستان نەبوو، بەڵام خوێندن بۆ تیرۆستێک دەخەنە چارچێوەی چاکسازکردنی تاوانبار،دەزانین یەکلاییکردنی دوسیەکان کاری دەستەڵاتی دادوەرییە، بەڵام ھەر بەپێ ئەو پرەنسیپە مافی مرۆڤەی باسی دەکەن چم تا ئێستا ناتوانن سەرەدانی زیندانیانی بادینان بکەن ؟!"

ئاماژه‌به‌وه‌شده‌كات، "لەم سەری دونیا تا ئەو سەر گشت لایەک بە حزبەی جەنابی وەزیریشەوە دەڵێن؛ رۆژنامەنوس و زیندانیانی بادینان بە نایاسایی و نا دیمۆکراسی سزادراون، ئێستاش ماوەی سزاکەیان تەواو بووە و رێگێری لە ئازادکردنیان دەکرێت ، بۆچی وەزیر سەرەدانی بکۆژی مامۆستا ھۆشیار دەکات بەڵام ئامادە نیە چاوی بە زیندانیانی بادینان بکەوێت لە کاتێکدا ھەلسۆراوی حزبەی خۆی تێدان و ئێستا لە مانگرتن دان و دۆخی تەندروستیان زۆر خراپە."

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "دەیان جار و بە ئێستاشەوە رۆژنامەنوس و چاڵاکوانانی بادینان لە چاکسازی گەورانی ھەولێر لەسەر بیربۆچونی خۆیان سزادراون و مافیان پێشڵدەکرێت بۆچی محاسبەی بەرپرسانی چاکسازی ناکات، کە لەسەر پەیوەندیەکی تێلەفۆنی لەگەڵ ئێمە زیندانی ھەبووە ٦٠ رۆژ سزادراوە و خراوەتە ئینفرادی."

ئه‌وه‌شی ووت، "لە کاتی مواجھە سوکایەتی بە کەسوکاری زیندانیان دەکرێت، رێگێری لە پێدانی کتێبە مۆلەتپێدراوەکان دەکرێت، زیندانیان لێکجیادەکەنەوە کە بەپێ رێمایتەکان دەبێ لەگەڵ ھاوتا ماددە یاساییەکانی خۆیان بن."

نوێنەری زیندانیانی بادینان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئەمانەو دەیان پێشڵکاری دیکە بەرامبەر زیندانیانی بادینان دەکرێت بۆچی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسانی چاکسازی ناکات یاخۆد سەرەدانی ئەو زیندامیە بە ناحەق دەستگیرکراوەکان ناکات، بەڵام ئاھەنگ بۆ بکۆژێک رێکدەخەن لەژێر ناوی پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ بۆ مەگەر ئەو زیندانیەکانمان بێ بەشن لەو پرەنسیپانە ؟!"