هەواڵی کوردستان ئێستا

چوارچێوه‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ماڵی عه‌مار حه‌كیم له‌ كۆبونه‌وه‌دان

چوارچێوه‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ماڵی عه‌مار حه‌كیم له‌ كۆبونه‌وه‌دان
چوارچێوه‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ماڵی عه‌مار حه‌كیم له‌ كۆبونه‌وه‌دان

2022-08-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سه‌ركرده‌كانی ناو چوار چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ماڵی سه‌ركرده‌ی ڕه‌وتی حیكمه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌دان.

میدیاكانی نزیك له‌ چوار چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بڵاویانكرده‌وه‌، هۆكاری كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ناو چوار چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دوای ڕۆژێك دێت له‌ وتاری موقتته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در كه‌ داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌ڕله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پیشوه‌خته‌ی كرد.

دوای وتاره‌كه‌ ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در هه‌ندێ لایه‌نی ناو چوار چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پشتگریان بۆ داواكه‌ی سه‌در ده‌ربڕی.

به‌پێی میدیاكانی نزیك له‌ چوار چێوه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی ماڵی عه‌مار حه‌كیم گرنگ ده‌بێت چونكه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بڕیاری گرنگی تێدا بدرێت.