سەدر بۆ حەشدی شەعبی: ئامادەبن بۆ بەرگریكردن
دیجیتاڵ میدیای سپێده
سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در له نوێترین په‌یامیدا داوا له حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات پشیوانی بۆچونه‌كانی بكات و له‌گه‌ڵیاندا بێت.
به‌پێى "نه‌وا"، موقته‌دا سه‌در له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: كاتێك لایه‌نگرانی ئێمه‌و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبونه‌وه واتای ئه‌وه نییه كه حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر یه‌كێك له‌و دوو لایه‌نه هه‌ژمار ده‌كرێت، ته‌واوی باوه‌ڕمانوایه ئه‌وان له بۆچونی ئێمه تێگه‌یشتون ئه‌وه‌ی وتومانه له داواكارییه‌كانی یه‌كڕیزی له‌ناو چوارچێوه‌ی ئایینی و ئاسمانی و مرۆیی و باوه‌ڕییه‌وه.
سه‌در په‌یامی ئاڕاستهكردون و ده‌شڵێت: خۆبهختكردوانی حه‌شدی شه‌عبی نزیكبنه‌وه له بۆچونه‌كانمان له‌وه‌ی بونیاتی ده‌نێین، ئێمه نه‌وه‌ی سه‌درین زۆرینه‌تان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر نه‌ریته‌كانمان، سڵاوی موسڵمانانه‌تان بۆ ده‌نێرین ده‌خوازین سوربن له‌سه‌ر جیهاد كردن تا خودا له‌ژێر یه‌ك ئاڵادا كۆمان ده‌كاته‌وه كه ئاڵای راستی رههاو خاوه‌نی سه‌رده‌م و كاتهكانێتی، قوربانی بده‌ن له‌پێناوی نیشتمان و ئاماده‌بن بۆ به‌رگریكردن له چاكسازی و به‌ده‌ستهێنانی مافی ره‌ها.