هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ ئه‌نجامی بۆدومانی ئیسرائیلی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ 8 فه‌له‌ستینی شه‌هیدكران

له‌ ئه‌نجامی بۆدومانی ئیسرائیلی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ 8 فه‌له‌ستینی شه‌هیدكران
له‌ ئه‌نجامی بۆدومانی ئیسرائیلی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ 8 فه‌له‌ستینی شه‌هیدكران

2022-08-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سوپای ئیسرائیلی داگیركه‌ر  لە ڕێگەی چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشی کردەسەر کەرتی غەزە و بەهۆیەوە چەندین کەس شه‌هیدكران.   

 

ئەمڕۆ هەینی سوپای ئیسرائیلی داگیركه‌ر لەڕێگەی چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە کەرتی غەزەی بۆردومان کرد.   

 

  بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین، تاوەکو ئێستا بەهۆی هێرشەکەی ئئیسرائیلی داگیركه‌ره‌وه‌ 8 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 40 کەسیش برینداربوون و لەنێو قوربانییەکاندا ژن و منداڵ هەن.   

 

  هەر لەوبارەیەوە، فەوزی بەرهوم، وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس دەڵێت، "سوپای ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر کەرتی غەززە و چەندین تاوانی نوێی ئەنجامداوە، دەبێت باجەکەی بدات".