هەواڵی کوردستان ئێستا

داواكارییەك بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاڕاستەی حەلبوسی كرا

داواكارییەك بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاڕاستەی حەلبوسی كرا
داواكارییەك بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاڕاستەی حەلبوسی كرا

2022-08-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عێراق داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی محمد حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق.

بورهان مه‌عموری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لیستی ناو و واژۆی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان كردو تیایدا داوایكردوه‌، به‌پێی حكومه‌كانی ماده‌ی 64 له‌ ده‌ستوری عێراق بڕگه‌ی یه‌كه‌م كه‌ تیایدا هاتوه‌، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ به‌ زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی له‌سه‌ر داواكاری یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان به‌ ره‌چاوكردنی ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌.

به‌پێى "نه‌وا"، راشیگه‌یاندوه‌، هه‌روه‌ها له‌ ماده‌ی 70 دا هاتوه‌ كه‌ ئاماژه‌ی كردوه‌ به‌ شكستهێنانی ئه‌نجومه‌ن له‌ جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه‌ ده‌ستورییه‌كان، بۆیه‌ ره‌زامه‌ندی بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌پێی ماده‌ی 58 ی ده‌ستورو دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌.