ئه‌مساڵ شه‌پۆڵه‌كانى خۆڵبارین زیانى یه‌ك ترلیۆن دینارى به‌عێراق گه‌یاندوه
دیجیتال میدیای سپێده
وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى عێراق ئاشكرایكردوه: ئه‌م ساڵ له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوو دا، ژماره‌ى رۆژه‌كانى شه‌پۆڵى خۆڵبارین گه‌یشتووه‌ته 100 رۆژ، كه‌زیانى ئابورى به 10 ملیار دینار بۆ هه‌ر رۆژێكى خۆڵبارین خه‌ملێندراوه.
جاسم فه‌لاحى، وه‌زیرى ژینگه‌ى عێراق رایگه‌یاندوه: دیارترین ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ى كه‌تووشى وڵات بوه، گۆرانكارییه‌كانى كه‌شوهه‌وان، كه‌بۆته مه‌ترسییه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر ژینگه‌ى وڵات، له‌و گۆرانكارییانه‌ش، شه‌پۆڵه‌كانى خۆڵبارین بووه كه‌له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوو دا تۆماریان كردوه له ئه‌مساڵ دا وگه‌یشتووه‌ته 100 رۆژى خۆڵبارین، بۆته هۆى زیانێگى گه‌وره‌ى ئابورى كه‌به 10 ملیار دینار بۆ هه‌ر رۆژێك له رۆژانى خۆڵبارین ده‌خه‌مڵێندرێت.
فه‌لاحى ئاماژه بۆ پلانه‌كانى دوا رۆژ ده‌كات وبه‌گرنگ ده‌زانێت له‌چوار ده‌ورى شاره‌كان پشتێنه‌ى سه‌وزایى ورووبار هه‌بێت كه‌وشكه ساڵى وكه‌مبوونه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كانى ئاو وكانیاوه‌كان وكه‌مبوونه‌وه‌ى بارانبارین وبه‌بیابانبوونى شاره‌كان یه‌كێكن له‌و ئاڵنگاریانه‌ى كه تووشى ئاسایشى خۆراك وژینگه‌ى وڵات بۆنه‌ته‌وه.