به‌رپرسێكى پارتى و به‌رپرسى رێكخراوى میلیشیاكانى به‌در كۆبوونه‌وه
2019-12-18 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
عه‌قید (فاروق عه‌بدولكه‌ریم ستار) كهئهفسهرێكی سه‌ر به‌پارتی دیموكراتی كوردستانه و ماوه‌ی یه‌كـ مانگه پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیری كڕیوه، پێشوازی له (زۆر به‌ڕێز “محه‌مه‌د مه‌هدی به‌یاتی” به‌رپرسی ڕێكخراوی میلیشیاكانی به‌در كرد)، وه‌كـ له‌پۆسته‌كه‌ی خۆی ئاماژه‌ی پێكردووه كه‌برای به‌ڕێزیه‌تی، تائێره ئاساییه به‌ڵام من ده‌پرسم؟ ئه‌ی میلیشیا شیعه‌كان داگیركه‌ری كه‌ركوكـ و ناوچه فڕۆشراوهكان نه‌بوون لای ئێوه؟ ئه‌ی ئێوه كه‌ركوكـ بهداگیركراو نازانن؟ ئه‌مه چۆن و كه‌ی داگیركه‌ر بوو بهبراتان؟ ئه‌مه‌وێ خۆتان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه داگیركراوه یان نا؟ ماڵی برا بۆ برا حه‌ڵاڵه ئیتر بۆ و به‌چی حهقێكـ داگیركهرن؟ كه‌ركوكـ داگیركراوه، داگیركه‌ر له‌باوه‌ش فاڕوق وه‌ستاوه. – ئه‌م بابه‌ته له فهیسبووكهوه وه‌رگیراوه.