هەواڵی کوردستان ئێستا

یەکگرتوو پێشوازی لە کونسوڵخانەی هۆڵەندا دەکات

یەکگرتوو پێشوازی لە کونسوڵخانەی هۆڵەندا دەکات
یەکگرتوو پێشوازی لە کونسوڵخانەی هۆڵەندا دەکات

2022-08-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


شاندێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی كرد له‌ سکرتێری کونسوڵی گشتی هۆڵەندا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئازادی و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەکاتی خۆیدا كرده‌وه‌.

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7/8/2022 بەڕێز د.محمد هاودیانی بەرپرسی دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتوو بەیاوەری عبدالعزیز هاشم کارگێڕی پەیوەندیەکان پێشوازیان کرد لە بەڕێز یەلای داوتس سکرتێری کونسوڵی گشتی هۆڵەندا ولە دیدارێکدا هەردولا دوایین ڕووداو پێشهاتە سیاسیەکانی هەرێمیان تاوتوێ کرد.

د.هاودیانی دیدو بۆچونی یەکگرتووی خستەڕوو دەربارەی بارودۆخی سیاسی هەرێم و خواستی یەکگرتووی نیشاندا بۆ دابین کردنی دیموکراسی وئازادی وئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەکاتی خۆیداو بەچاودێری یۆنامی و هێزە نێودەوڵه‌تیەکان.

وەفدی میوان خۆشحال بو بە زانینی دیدوبۆچونی سیاسی یەکگرتوو بۆ دیموکراسی ومافی مرۆڤ لەهەرێم.

لەکۆتاییدا هەردولا ئاواتیان خواست کەوا پەیوەندیەکانی نێوانیان بەردەوام بێت لەپێناو بەرژەوەندی هەرێم وگەشەپێدانی دیموکراسی ومافی مرۆڤ وئازادیەکان.