هەواڵی کوردستان ئێستا

چین: مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ ده‌ورووبه‌ری تایوان به‌رده‌وامن

چین: مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ ده‌ورووبه‌ری تایوان به‌رده‌وامن
چین: مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ ده‌ورووبه‌ری تایوان به‌رده‌وامن

2022-08-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

سوپاى رزگاریخوازى میللى چین رایگه‌یاند: مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ده‌ورووبه‌ری تایوان كه‌دوای سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، نانسی پێلۆسی بۆ ئه‌و دوورگه‌یه‌ ده‌ستی پێكرد وبڕیار بوو دوێنێ ته‌واو ببن، ئه‌مڕۆیش به‌رده‌وام ده‌بن.

فه‌رمانده‌یی به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵات له‌سوپای رزگاریخوازی میللی چین رایگه‌یاند: له‌مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌ ئاوییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری دوورگه‌ی تایوان، سه‌رنج ده‌خرێته‌ سه‌ر تێكشاندنی ژێرئاوگه‌ڕ و هێرشكردنه‌ سه‌ر كه‌شتی له‌ئاسمانه‌وه‌. وهه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌شوێنی ئه‌نجامدانی مانۆڕه‌كان وكاتی كۆتایی هاتنیان نه‌دراوه‌.

چین پێشتر رایگه‌یاندبوو: مانۆڕه‌كان له‌شه‌ش ناوچه‌ ئه‌نجامده‌درێن وله‌چواری ئاب ده‌ست پێده‌كه‌ن وله‌حه‌وتی ئاب ته‌واو ده‌بن.

نیوه‌ڕۆی دوێنێ كاتی ئه‌نجامدانی مانۆڕه‌كان ته‌واو بوو، به‌ڵام له‌باره‌ی كۆتاییهاتنی كاتی مانۆڕه‌كه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراو بڵاو نه‌كرایه‌وه‌.

هه‌فته‌ی رابردوو نانسی پێلۆسی له‌گه‌ڵ پێنج ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا سه‌ردانی تایوانی كرد وئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی توندی چینی به‌دوادا هات و بووه‌ هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا وچین.