سەربازانی ئەرمینیا دەستڕێژی گولـلەیان لە بنکە سەربازییەکانی ئازەربایجان لە قەرەباغ کرد
دیجیتال میدیای سپێده
وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان رایگەیاند کە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، سەربازانی ئەرمینیا 10 جار دەستڕێژی گولـلەیان لە بنکە سەربازییەکانی ئازەربایجان کردووە لە ناوچەی قەرەباغ.
لەو بارەیەشەوە وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە بنکە سەربازییەکانی ئازەربایجان لە شارەکانی کەلبەجەر و لاچن شەش جار لەناو خاکی ئەرمینیاوە دەستڕێژی گولـلەیان لێکراووە.
هەروەها ئەو هێزە چەکدارە ئەرمەنییانەی بەشێوەیەکی نایاسایی لەو ناوچانەی ئازەربایجانن کە بەشێوەیەکی کاتی هێزەکانی رووسیای تیادا نیشتەجێن، چوار جار لە رێی نیشانەشکێنەوە هێرشیان کردووەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئازەربایجان لە شارەکانی کەلبەجەر، گۆرانبۆی و فوزولی.
وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان، ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە دەستڕێژەکان هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە و وەک خۆشی وەڵامی ئەم دەستدرێژییەی ئەرمینیایان داوەتەوە.
ئەوەیشی دووپات کردووەتەوە کە حکوومەتی ئەرمینیا بەرپرسیارە لە سەرجەم ئەو گرژییانەی لە ماوەی رابردوودا لەسەر سنوور و لەو شوێنانەی خاکی ئازەربایجان کە بەشێوەیەکی کاتی سەربازانی رووسیای لێنیشتەجێن دروستبوون.